زێدان: سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ هیچ به‌ها و نرخێكی نییه
زیزۆ ره‌خنه له بارسێلۆنا ده‌گرێت

زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی شكستی یانه‌كه‌ی له كلاسیكۆ دێته ده‌نگ و ڕه‌خنه‌ش له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 نیسانی 2017، زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ هیچ نرخ و به‌هایه‌كی نییه.
زیزۆی راهێنه‌ری شایانه ده‌ڵێت: راسته سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ چوارچێوه‌ی ململانێیه‌كانی لالیگای بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌هێزتر كرد، به‌ڵام ئێمه هێشتا له لوتكه‌ی به‌هێزیداین و هه‌موو كه‌سێكیش ده‌زانێت كه ئێمه به درێژایی ئه‌م وه‌رزه چیمان كردووه.
زێدان ده‌شڵێت: ئیمه هیچ نرخێك بۆ ئه‌و قسانه دانانێین كه پێیانوایه بارسێلۆنا ناسناوی لالیگا ده‌باته‌وه، ئه‌م بردنه‌وه‌ی بارسا له كلاسیكۆ هیچ شتێكی ئه‌وتۆی نه‌گۆڕیوه، ئێمه ده‌رفه‌تی زیاترمان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه له بارسێلۆنا زیاتره.
یانه‌ی ریال مه‌درید، كلاسیكۆی ئیسپانیای به یانه‌ی بارسێلۆنا دۆڕاند، به‌مه‌ش هه‌ردوو یانه به كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ له خانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێن.