گۆڕان: دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە
پارتی: گۆڕان ئامادەنەبوو لەگەڵ شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی كۆبێتەوە
K24 - سلێمانی
بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەوان دەرگای گفتوگۆیان دانەخستووە، بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان و لێك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان.
شۆڕش حاجی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی و باشتركردنی بژێوی خەڵك و چارەسەركردنی كێشە ساسییەكان، دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە".
لای خۆیەوە مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ویستمان وەك شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبینەوە، بەڵام گۆڕان ئامادەیی نیشان نەدا بۆ گفتوگۆكردن".