تره‌مپ ده‌ستی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا ده‌كاته‌وه
"پێویستیی زیادكردنی هێز ده‌داته ده‌ست سه‌ركرده سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كان"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆت و به‌ندی سه‌ر رێگای زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا لاده‌بات و ده‌سه‌ڵاتی دایه سوپای وڵاته‌كه‌ی، له حاڵه‌تی هه‌ستكردن به پێویستی زیاتركردنی هێز ده‌ستكراوه‌بن و خۆیان ئاستی هێزهكانن له عێراق و سووریا دیاری بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌و بڕیاره ده‌گرن ده‌ڵێن" ئه‌مه ده‌ستوه‌ردانی كۆشكی سپییه له هه‌موو بڕیاره گه‌وره و بچوكه‌كانی شه‌ڕه‌كان و له كۆتاییدا هیچ روونییه‌ك له ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا ناهێڵێت".
رۆژی چوار شه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێنه نوێیانه كرده‌وه و رایانگه‌یاند " به‌ڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانكگارییهك له‌سه‌ر ئاستی هێزه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه تا ئێستا ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا، له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی هێزه لۆكاڵییه‌كان چركراوهتهوه كه دژی داعش ده‌جه‌نگن، ئه‌مه‌ش شێوازێكه بۆ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه نه‌بێت هێزی گه‌وره‌ی زه‌مینی ئه‌مریكا بنێردرێته ناوچه‌كه".
پێده‌چێت به‌م گۆڕانكارییانه تره‌مپ هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات كاتێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بداته سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری په‌یوه‌ست به مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ ده‌ربكه‌ن. هه‌روه‌ها رێگه بۆ زیادكردنی خێرای ژماره‌ی هێزه‌كان له داهاتوودا زیاد ده‌كات.
ئه‌و سیستمه به "سیستمی ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی هێزه‌كان" ناسراوه و له سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆباما، وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنی ژماره‌ی هێزه‌كان و ده‌ستڕۆیشتنی كۆشكی سپی به‌سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا دیاریكرابوو.
به‌ڵام چه‌ند جارێكیش ئۆباما ئه‌و كۆت و پێوه‌نده‌ی هه‌ڵگرت و رێگه‌ی به زیادكردنی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریادا، به تایبه‌تی له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش.