تەواوی شارۆچكەی حەزەر کۆنترۆڵکرایەوە
دوو لیوا بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەكە كردووە
K24 - ھەولێر
میدیای فەرمی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ھەردوو لیوای 2 و 11 حەشدی شەعبی توانییان تەواوی شارۆچكەی حەزەری باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لە دەستی چەكدارانی داعش كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر، حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی حەزەر و ناوچەكانی دەوروبەری دەستپێكرد و توانییان 17 گوند و دوو ناوچەی ستراتیجی و شاری مێژووی حەزەر كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
ئۆپهراسیۆنی كۆنترۆڵكردنهوهی مووسڵ لە 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری 100 ههزار كهس له هێزهكانی عێراقی و كوردستانی دهستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.
دوای زیاتر لە چوار مانگ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ لە 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.