چه‌كدارێك له به‌رلین ته‌قه له ژماره‌یه‌ك پۆلیس ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كروزبێرگی به‌رلینی پایته‌خت، چه‌كدارێك ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك پۆلیس كردووه و به‌و هۆیه‌وه‌ش كه‌سێك برینداره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه له پاركینگی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بووه و ئه‌و كه‌سه‌ی برینداریش بووه، گوللـه به‌رقاچی كه‌وتووه و له ئێستاشدا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئێستا پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، شه‌قامه‌كانی ناوچه‌كه‌ی داخستووه و شوێنی رووداوه‌كه‌شی گه‌مارۆداوه.