تا ئێستا یه‌كێتی پۆسته "گرنگه‌كانی" سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌داوه‌ته گۆڕان
رێككه‌وتنی سیاسی له‌نێوانییاندا هه‌یه
K24 - سلێمانی:
بەشێک لەلایەنە بەشداربووەکانی حکوومەتی خۆجێيی پارێزگای سلێمانی، گلەیی ئەوە دەکەن تائێستا ئەو پشکانەیان وەرنەگرتووە کە لەھەڵبژادنی 2014 بە دەستیانھێناوە.
بزووتنەوەی گۆڕانیش لەگەڵ ئەوەی رێکكەوتنی سیاسیی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەیە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی سنووری ئیدارەی پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە، بەڵام یەکێتی تائێستا ئامادە نەبووە پۆستە گرنگەکان بە بزووتنەوەی گۆڕان بدات.