پێشبڕكێیه‌كی تایبه‌ت به لاساییكردنه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌كرێته‌وه
براوه‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵات ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
لە ئەمریكا چەندین ھونەرمەند لە پێشبڕكێی لاساییكردنەوەی ترەمپ بەشداری دەكەن. ھەندێك لە بەشداربووان زیاتر لە 15 ساڵە ئەو كارە دەكەن و ھەندێكیشیان تازە دوای دەرچوونی ترەمپ لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا پیشەی لاساییكردنەوەی ترەمپیان بە بەردەوامی ھەڵبژاردووە.
كەسایەتی سەرۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد ترەمپ نەك تەنھا مژاری سەرەكی ھەواڵەكانە، بەڵكو بووه‌تە سەرچاوەیەكی سەرەكی بژێوی ژیانی چەندین كەسیش. لە لۆس ئەنجلیسى كالیفۆرنیا، پێشبڕكێیەك رێكخراوە بۆ ئەو كەسانەی بە باشترین شێوە لاسایی دۆناڵد ترەمپ دەكەنەوە. لە سەرتاسەری ئەمریكاش، دەیان كەس بەشداریان كردووە.