ئه‌مریكا ھێزه‌كانی لە سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان جێگیر ده‌كات
كوردستان24 دیمه‌نی رۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان رۆژئاوا و باكوروی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان یه‌په‌گه و سوپای توركیا روونه‌دات، هێزه زرێپۆشه‌كانی له سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان جێگیر ده‌كات.
كوردستان24 دیمه‌نی رۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان رۆژئاوا و باكوروی كوردستان بڵاوكرده‌وه، كه له قامشلو به‌ره‌و دربه‌سیه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا كوردستان به‌ڕێ كه‌وتن.
شه‌ڕڤان كوبانی له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به "كوردستان24"ی راگه‌یاند "هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر سێ به‌ش دابه‌شبوونه، گرووپی یه‌كه‌م له نێوان درباسیه و سه‌رێكانی بڵاو ده‌بنه‌وه و گرووپی دووه‌م له نێوان سه‌رێكانی گرێ سپی و گرووپی سێیه‌میش له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان گرێ سپی و كوبانێ بڵاو ده‌بنه‌وه، ئامانجیشیان پێشیپێگرتنه به بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا".
فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا یاوه‌ری ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ چاودێری و پاراستنی سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ئاژانسی سپوتنیك له زاری به‌رپرسێكی یه‌په‌گه بڵاویكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا هێرش نه‌كاته سه‌ریان، ئه‌مریكا هێزه زرێپۆشه‌كانی له سنووری نێوان رۆژئاوا و توركیا جێگر كردووه.
راشیگه‌یاند، زرێپۆشه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه سنوورییه‌كانی كوبانی تا قامیشلۆ جێگركراون.
هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه
ئه‌م به‌رپرسه‌ی یه‌په‌گه هه‌ر له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا به ئاژانسه‌كه گوتووه "له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكا كۆبووینه‌ته‌وه و به ئاشكرا ئه‌وه‌مان گوتووه ئه‌گه‌ر توركیا هێرشێكی دیكه ئه‌نجام بدات، ئه‌وان ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه راده‌گرن و هێزه‌كانیان بۆ سه‌ر سنوور ده‌كشێننه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ راگرتنی هێرشه‌كان، هه‌وڵێكی زۆریان داوه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژئاوا و باكووری كوردستان، به‌تایبه‌تی له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌رێكانی، شه‌ڕ له نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و سوپای توركیا رووده‌دات.
رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركی بڵاویكرده‌وه، له كاتێكدا توركیا هێزێكی زۆر بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ره‌وانه كردووه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی دوو رۆژه به نزمی له ناوچه‌كانی گرێ سپی، كوبانێ، قامشلۆ و دێرك ده‌فڕن، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا هیچ هێرشێكی هه‌وایی دژی یه‌په‌گه ئه‌نجام نه‌دات.
رۆیته‌رز له زاری "شه‌ڕڤان كوبانی" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه ده‌ستی به جێگیركردنی هێزه‌كانی له ناوچه سنوورییه‌كان كردووه.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، جێف دێیڤس رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له ناوچه سنوورییه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكا پێشتر له كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا، بۆ پێشیگرتن به شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك و سوپای سوریای ئازاد، زرێپۆشه‌كانی له ده‌وروبه‌ری منبج، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باكووری شاره‌كه جێگیر كردووه.
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا رۆژی 25 نیسان، باره‌گای فه‌رمانده‌یی یه‌په‌گه‌یان له چیای قه‌ره‌چووغ له نزیكی شارۆچكه‌ی دێرك له رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد و به گوته‌ی رێدوور خه‌لیل گوته‌بێژی یه‌په‌گه "20 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و 18 دیكه‌شی برینداربوون". له‌م هیرشه‌دا بینای میدیای یه‌په‌گه به ته‌واوه‌تی رووخا.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌ر هه‌مان رۆژی چیای شنگالیان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و نۆی دیكه‌شی برینداربوون.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند وه‌ڵامی هێرشێكی په‌یه‌گه‌یان داوه‌ته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ناردنی هێزێكی زۆری سه‌ربازی بۆ ناوچه سنوورییه‌كان.