ئیلھام مەدفەعی: بڕیاری گەڕانەوەم بۆ عێراق نەداوە

تەمەنی 75 ساڵە تا ئێستا بەردەوامە لە گۆرانی گوتن شەوانە ئاھەنگەكانی پڕە لە خەڵك

K24 - ھەولێر

ئیلھام مەدفەعی گۆرانیبێژێكی ناسراوی خەڵكی عێراقە، لەساڵی 1991 بەھۆی ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووری عێراقی جێھێشێتووە و ئێستاش لەوڵاتی ئوردەن ژیانی ئاسایی و ھونەری خۆی درێژە پێدەدات، مەدفەعی باسی ژیانی كەسایەتی خۆی و ھونەردەكەی دەكات و دەڵێت، سیاسیەتی ئەوكاتی عێراق رێگەی نەدات درێژە بەكارەكانم بدەم و ئێستا ھیچ ھۆكارێك نییە رێگریم لێ بكات بگەڕێمەوە بەغدا.