پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ریال مه‌درید یاریزانێكی دیكه‌ی له‌ده‌ستدا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كه‌ریم بێنزێما به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ناكات، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م یارییه ئیسكۆ رۆڵێكی كاریگه‌ری پێده‌درێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 ئایاری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كه‌ریم بێنزێما به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی مه‌شقی به كۆمه‌ڵی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا شوێنی ده‌گرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زێدان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رۆڵێكی گه‌وره به ئیسكۆ ده‌دات و له شوێنی گاریس به‌یل یاری پێده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی (فابیۆ كوینترا، كلیپه‌ر پیپی و گاریس به‌یل) بێبه‌شه، ته‌نیا رافایل ڤارانی بۆ دێربی مه‌درید بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری بكات.