وه‌زیرێك كوته‌ك به تازه بووكه‌كان ده‌دات
"دژی پیاوانی وابهستهبووی ماده كهولییه‌كان به‌كاردێت"
K24 - هه‌ولێر:
گۆبال بهرگاڤا، وه‌زیره له ویلایه‌تی "مادیا برادیش"ـی هیندستان، سه‌دان گۆپاڵ و كوته‌كی وه‌ك دیاری به‌خشیووه‌ته ئه‌و بووكانه‌ی ژنانه‌ی تازه هاوسه‌رگیرییان كردووه، فه‌رمانیشیداوه، 10 هه‌زار كوته‌كی دیكه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌كێك دژی هاوسه‌ره‌كانیان به‌كاریبهێنن.
بهرگاڤا، داوای له بووكه‌كان كردووه" ئه‌و كوتهكانهی بۆ لابردنی چڵك و پیسی سه‌ر جل و به‌رگ له كاتی شۆردنی جل و به‌رگه‌كان (جل و به‌رگ شۆردنی ئاسایی له هیند) به‌كارده‌هێنرێت، له دژی هاوسه‌ره‌كانیان به‌كاریبهێنن ئه‌گه‌ر هاتوو خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردن یان ئه‌گه‌ر وابه‌سته‌ی خواردنه‌وه كهولییه‌كان بوون".
ئه‌و وه‌زیره له ئاهه‌نگێكی به كۆمه‌ڵدا كه حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه سازی كردبوو،رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 700 گۆپاڵی به‌خشی بووه، بووكه تازه‌كان.
ئه‌و كوتهكانه دوو پێ درێژن و دژی ئه‌و كه‌سانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه وابه‌سته‌ی خواردنه‌وه كهولییهكانن و له‌و كاته‌شدا پۆلیس كاری به‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌دا نییه كه ئه‌و كاره دژی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و وه‌زیره ناوچه‌ییه‌ی هیند له باره‌ی ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی ده‌ڵێت" ده‌مه‌وێت سه‌رنجی هه‌مووان بۆ نه‌هامه‌تییه‌كانی ئافره‌تانی گوندنشین رابكێشم، ئه‌وان له ماڵه‌كانی خۆیاندا رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌و به تایبه‌تی له لایه‌ن پیاوه‌كانیان كه وابه‌سته‌ی خواردنه‌وه كهولییهكانن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" هیچ مهرامێكم بۆ هاندانی ژنان نییه تا توندوتیژی دژی پیاوه‌كانیان به‌كاربهێنن، به‌ڵكو بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی ئه‌و كوته‌ك و گۆپاڵانهم پێداون، چونكه ئه‌وكاتانه‌ی پیاوه‌كان به سه‌رخۆشی دێنه‌وه ماڵه‌وه یان سه‌رخۆش ده‌بن، ژنه‌كانیان به ده‌ستیانه‌وه گیرۆده‌ن و توندوتیژی له دژیان به‌كارده‌هێنن".
وه‌زیر به‌و 700 كوتهكهی به‌خشییه بووكه تازه‌كان، دڵی ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه و فه‌رمانی داوه "10" هه‌زاری دیكه‌ش بدرێته ئه‌و ژنانه‌ی تازه هاوسه‌رگیرییان كردووه".
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له زۆر ویلایه‌تی هیندستان، هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی ماده كهولییه‌كان ده‌ستیپێكردووه، هه‌ندێكیان هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردن و هه‌ندێكیش هه‌وڵی سنووردانان بۆ ئه‌و توندوتیژیانه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی خواردنه‌وه كهولییه‌كان به‌رۆكی ژنانی گرتووه.