مێسی ئێران له لایه‌ن باوكییه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت
مێسی ئێران مێسی راسته‌قینه ده‌بینێت؟
ره‌زا په‌رستش، كوڕێكی 25 ساڵانی ئێرانییه كه له دوای كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، به‌وپێیه‌ی رووخسار و شێوه‌ی به ته‌واوه‌تی له مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا ده‌چێت.
ره‌زا قوتابییه له كۆلێژی بیناسازی تاران، 6 ساڵ پێش ئێستا، به‌رده‌وام باوكی به ره‌زای كوڕی ده‌گوت شێوه‌ت زۆر له مێسی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕێ به‌م قسه‌یه نه‌ده‌كرد و ئه‌م بابه‌ته‌ی پشتگوێ ده‌خست، به‌ڵام دواتر ره‌زا به درێسی ئارجێنتینا و بارسێلۆنا خۆی ده‌رخست و خه‌ڵكانێكی زۆر وایان هه‌ستكرد ئه‌و مێسی راسته‌قینه‌یه، به‌هۆیه‌وه وێنه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ گرت.
ره‌زا كه به مێسی ئێران ناسراوه، له نوێترین لێدوانی‌دا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (پرێس) تیڤی ئێرانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وێنه‌كانی خۆی بۆ زۆرێك له سایت و پێگه ئه‌لیكرۆنییه‌كان نارد و دواتر په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرم پێوه كرا.
ره‌زا چیرۆكێكی نێوان خۆی و باوكی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: له مۆندیالی 2014 كه ئه‌وكات هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به تاكه گۆڵێكی مێسی شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی ئێران هێنا، ئه‌وكات راسته‌وخۆ باوكم تێلی بۆ كردم و پێی گوتم نه‌گه‌ڕێیه‌وه ماڵه‌وه چونكه شێوه‌ی تۆ له مێسی ده‌چێت و نامه‌وێت بتبینم، چونكه به‌بینینی تۆ برینه‌كانم ده‌كولێته‌وه.
مێسی ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه باوكی هانده‌ری سه‌رسه‌ختی ریال مه‌دریده‌وه و زۆر رقیشی له مێسی ده‌بێته‌وه.
له ئێستادا ره‌زا وه‌ك مێسی ئێران بۆته بابه‌تی گه‌رمی زۆربه‌ی مێدیاكانی ئێران، هه‌ڵبه‌ت مێسی ئێران داوا ده‌كات مێسی راسته‌قینه‌ی بارسێلۆنا ببینێت.

