به فه‌رمی مێسی داوای هاوشێوه ئێرانییه‌كه‌ی ده‌كات
"مێسی به سه‌رسامییه‌وه چاوه‌ڕوانی بینینی هاوشێوه‌كه‌ی ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه مێسی بارسێلۆنا به سه‌رسامییه‌وه چاوه‌ڕوانی بینینی هاوشێوه ئێرانییهكهیهتی كه ئێستا بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی جیهان.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 ئایاری 2017، ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا بانگهێشتنامه‌یه‌كی بۆ (ره‌زا په‌رستش) ناردووه كه به هاوشێوه‌ی خۆی ناسراوه.
ره‌زا په‌رستش، گه‌نجێكی 24 ساڵه‌ی ئێرانییه و قوتابییه له كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی بیناسازی له تاران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووخسار و شێوه‌ی زۆر له لیۆنێل مێسی ده‌چێت ئێستا بۆته بابه‌تی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیاش.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی ئێران له بازارێكی گه‌وره‌ی تاران بینراوه و درێسێكی بارسێلۆنا و ئارجێنتینای بۆ گه‌شتی ئیسپانیا كڕیوه، هاوكات به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (پڕێس)ـی ئێرانی راگه‌یاندووه كه بانگهێشتنامه‌ی له لایه‌ن مێسی بۆ هاتووه و هه‌فته‌ی داهاتووش به‌ره‌و ئیسپانیا و بینینی مێسی بارسێلۆنا به‌ڕێده‌كه‌وێت.