كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ھەور دەبێت و لە كاتە جیاوازەكان باران دەبارێت، كەشناسی لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دوای نیوەڕۆدا ئەگەر ھەیە بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر بێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی ئاسمانی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لە شوێنە جیاجیاكان باران دەبارێت، بەتایبەتی لە دوای نیوەڕۆ و شەودا.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی