كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ھەور دەبێت و لە كاتە جیاوازەكان باران دەبارێت، كەشناسی لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دوای نیوەڕۆدا ئەگەر ھەیە بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر بێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی ئاسمانی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لە شوێنە جیاجیاكان باران دەبارێت، بەتایبەتی لە دوای نیوەڕۆ و شەودا.
