به ڤیدیۆ... گۆڵپارێز له نێو یاریگه داوای هاوسه‌رگیری له كچێك ده‌كات
به به‌ڵی وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه
رۆمواڵد دیزایه‌ر گۆڵپارێزی یانه‌ی سان فرانچیسكۆی ئه‌مێریكا له نێو یاریگه داوای هاوسه‌رگیری له خانمه تایلۆری هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌كات و به به‌ڵێش وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا، له خولی تۆپی پێی باكووری ئه‌مێریكا، رۆمواڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌ی گۆڵپارێزی یانه‌ی سان فرانچیسكۆ دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی نیویۆرك كۆزمۆس دۆڕان، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌م یارییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ربڕینی هه‌شتی خۆشه‌ویستی و دركاندنی رازی دڵی بۆ هاوڕێ كچه‌كه‌ی نه‌كرد، كاتێك له ناوه‌ڕاستی یاریگه‌ی هاته سه‌رچۆك و ئه‌ڵقه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد و به (به‌ڵێ)ـش وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه.