له قوتابخانه‌كانى ئه‌مريكا 17 هه‌زار ده‌ستدرێژى سێكسى تۆمار كراوون
له ماوه‌ى چوار ساڵدا له قوتابخانه‌كانى ئه‌مريكا تۆمار كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كه‌ى فيدراڵى زانيارييه‌كانى تاوان له ئه‌مريكا، 17 هه‌زار حاڵه‌تى گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژى سێكسى له ماوه‌ى چوار ساڵدا له قوتابخانه‌كانى ئه‌مريكا تۆمار كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌سوشێيتد پرێس بڵاويكرده‌وه، حاڵه‌ته‌كان له نێوان قوتابيان له پايزى 2011 تا به‌هارى 2015 تۆمار كراوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه مه‌ترسى ئه‌و ديارده‌يه له‌وه‌دايه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى قوتابخانه‌كان هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان ده‌ده‌ن.
روونيشيكراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك حاڵه‌ت تايبه‌تن به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر منداڵانى خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ.
به گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه هه‌فتانه زياتر له سێ حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى له قوتابخانه‌كان تۆمار كراوون.
راپۆرتى دامه‌زراوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، 17 هه‌زار حاڵه‌ت له كۆى 50 مليۆن قوتابى كه‌مه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌يه ده‌سه‌ڵاتداران و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ئه‌و پرسه‌يان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئامارانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌دا پێنجى حاڵه‌ته‌كانى گێچه‌ڵى سێكسى په‌يوه‌ست بوونه به منداڵانى خوار ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵى. زۆرترينيشيان ته‌مه‌نيان له نێوان 10 تا 14 ساڵيدايه.