دواى 30 كاتژمێر ونبوونى له ده‌ريادا دۆزرايه‌وه
ويستى گه‌شتێك بۆ كه‌ناراوه‌كانى کامپبەلتۆونی سکۆتلەندی، ئه‌نجامبدات، به‌ڵام رێگه‌ى ونكرد.
K24 – هه‌ولێر:
ماثیۆ برایس ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌ره به‌يانى رۆژی یەکشەممە 30ى نيسانى رابردوو، ويستى گه‌شتێك بۆ كه‌ناراوه‌كانى کامپبەلتۆونی سکۆتلەندی، ئه‌نجامبدات، به‌ڵام رێگه‌ى ونكرد.
برايس, بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ کاتژمێر لەسەر تەختەکەی مايهوه و چاوەڕێی ئەوى ده‌كرد، رزگار بکرێت.
هەروەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوای ونبوونی ماثیۆی تەمەن ٢٢ ساڵ کەسوکاری سۆراغی دەکەن و تیمەکانی پۆلیس و دەریاوانەکان ئاگادار دەکەنەوە.
دوای گەڕانی تیمەکانی پۆلیس، ماثیۆ لەسەر تەختێك بەبێ هۆشی، لەدوای ٣٠ کاتژمێر مانەوەی لە دەریادا دەدۆزنەوە و بە هەلیکۆپتەرێك هەڵیدەگرن.

دەستبەجێ بۆ پشکنین ده‌گوازرێته‌وه بۆ نەخۆشخانەیەك لە شارى بێلفاستى پايته‌ختى ئێرله‌نداى باكوور.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان، ته‌نيا هۆكارى مانه‌وه‌ى ماثيۆ له ئاوه‌كه‌دا، ئه‌وه بووه، كه ناوبراو جلێکی ئەستوری لاستیکی له‌به‌ربووه و به‌و هۆيه‌وه سه‌رما نه‌گه‌يشتووه‌ته گيانى.





He disappeared after setting off to go to West Port for a day of surfing on Sunday morninghttps://t.co/JRLQAmw6CI
— The Scottish Sun (@ScottishSun) ٢ مايو، ٢٠١٧
Matthew Bryce survived for 32 hours in freezing water clinging to his boardhttps://t.co/An5HfaBxW5
— The Scottish Sun (@ScottishSun) ٢ مايو، ٢٠١٧