له جیاتی شیر مه‌مه‌ی "فیشه‌ك" به منداڵێكی ساوا ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ماوه‌ی ته‌نها 11 چركه‌یه، منداڵێكی ساوا له كه‌شێكی هێمن، به‌ده‌م خه‌وه‌وه سه‌رقاڵی خواردنی مهمهيه، به‌ڵام مه‌مه‌ی فیشه‌ك نه‌ك شیر.
هێشتا زانیاری له باره‌ی شوێن و كاتی تۆماركردنی گرته ڤیدیۆییه‌كه نه‌زنراوه و نازانرێت كێ ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه ساوایه‌دا كردووه.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت، ویستوویه‌تی ناوبانگ به‌و كاره ناڕه‌وایه په‌یدا بكات.