بۆچی پاره‌ی "حه‌رام" به‌ره‌كه‌تی تێدا نییه؟
زانایان به به‌ڵگه‌ی زانستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پاره‌ی حه‌رام، زۆر نامێنێته‌وه، ئه‌وه گوته‌یه به زانست سه‌لمێنراوه و زانایان ئاشكرای ده‌كه‌ن، شوێنێك هه‌یه له مێشكی, وا له مرۆڤ ده‌كات، له‌كاتی ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی "حه‌رام" هه‌ست به ئاسووده‌یی دڵخۆشی نه‌كات.
به‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی زانایان، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره هه‌میشه‌ییه ده‌درێته‌وه، كه ئایا خۆشگوزه‌رانی به پاره ده‌كڕێت؟ به گوێره‌ی زانایانیش ئه‌و وڵامه په‌یوه‌سته به شێوازه‌ی پێكه‌وه‌نانی ئه‌و سامانه‌ی كه هه‌یه، ئایا به شێوه‌یه‌ی رێگه‌پێدراو به‌ده‌ستهاتووه، یاخود شێوازی دیكه و فرت و فێڵ.
له توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌دا، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و پاره‌یه‌ی له رێگه‌ی نادرووسته‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌متر دڵخۆشی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان، له خراپ به‌كارهێنانی كه‌سانی دیكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان، وه‌ك رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌زموون ده‌ريخستووه، له هه‌مان كاتدا كارێكه ره‌نگدانه‌وه‌ى لهيهكنهچوونى خۆگرى ره‌وشته كه له نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه ده‌يبينين. هه‌ندێك كه‌س سامانيان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه له‌سه‌ر حسابى كه‌سێكى نه‌ناسراو به‌ده‌ستيان هێناوه، به‌ڵام هێنده‌ى ئه‌ندازه‌ى خۆى دهستيدهكهوێت نه‌ك زياتر.
ورده‌كارى ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه كه له‌سه‌ر 56 هاوسه‌ر كراوه له گۆڤارى (Nature Neuroscience) زانستى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تاقيكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م پرسياره ئه‌نجامدراوه: "ئايا پێت باشه پاره‌ت پێ بدرێت و له به‌رامبه‌ريشدا ته‌زووى كارهباييت لێ بدرێت، يان پێت باشه كه‌سێكى ديكه له جياتى تۆ ئازار بچێژێت؟".
هاوسه‌ره‌كان به شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى رۆڵى بڕياردهريان بينيوه كاتێك نموونه‌ى ئه‌وه‌يان بۆ هێنراوه‌ته‌وه، ئايا 10 شۆكى كاره‌باييان لێبدرێت به‌رامبه‌ر به 10 دۆلار، ياخود 20 شۆكيان لێ بدرێت له به‌رامبه‌ر 11 دۆلار؟ و داوايان لێكراوه له‌و دوو بژارده‌يه يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرن.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه به شێوه‌يه‌كى مامناوه‌ندى خه‌ڵك داوايكردووه 17 دۆلارى پێ بدرێت بۆ يه‌ك شۆك، بۆ ئه‌وه‌ى سزاى كه‌سێكى ديكه‌ى پێ بدات. به‌ڵام سێيه‌كى به‌شداران وازيان له ئه‌نگێزه‌ى وروژاندن هێناوه و زۆرتر له خه‌مى ئه‌وه‌دا بوونه خۆيان رزگار بكه‌ن.
مولى كه ئێستا له زانكۆى ئۆكسفۆرد كارده‌كات، ده‌ڵێت: خراپترين بژارده ئه‌وه‌يه، كه‌سێك له به‌رامبه‌ر سامانێكى كه‌م بيه‌وێت كه‌سێكى ديكه رووبه‌ڕووى سزايه‌كى توند بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لێدانى 20 شۆكى كاره‌بايى له به‌رامبه‌ر 10 دۆلار خراپتره له‌وه‌ى هه‌مان ژماره‌ى شۆك له به‌رامبه‌ر 20 دۆلار لێ بدرێت.