به ڤیدیۆ... كریستیانۆ به هاتریكێك ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری وێران كرد
له قۆناخی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید به 3 گۆڵی خاوێن له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی برده‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی بۆ یاریی كۆتایی مسۆگه‌ر كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه, 2 ئایاری 2017, یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری كرد, له خوله‌كی 10 كریستیانۆ كلیلی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه كاتێك به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد, گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه‌ی كریستیانۆ ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م كریستیانۆ شۆڕشێكی گه‌وره‌تری به‌رپاكرد، كاتێك له خوله‌كی 73 گۆڵی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 86 به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م و هاتریك به ته‌واوه‌تی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی وێران و بێهیوا كرد.
یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه له 10ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆنی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت.