به ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر گۆی زه‌وی مرد
مه‌رگی هه‌ر 10 منداڵه‌كه‌ی و هه‌ر 4 ژنه‌كه‌ی بینیوه
K24 - هه‌ولێر:
به ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر رووی زه‌وی كۆچی دواییكرد، ئه‌و پیاوێكی ئیندۆنیسییه‌وه و ناوی "سۆدیمیجۆ" یه و به گوێره‌ی ناسنامه‌كه‌ی له دایكبووی ساڵی 1870 بووه.
به‌ڵام ناتوانرێت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك به ته‌مه‌نترین مرۆڤ ناوببرێت، چونكه تۆماره‌كانی له دایكبوون له‌و وڵاته‌دا له ساڵی 1900 وه ده‌ستپێكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌مه‌نه درێژه‌كه‌یه‌وه ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردبوو.

خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ده‌ڵێن، ئه‌و ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی، درۆی نه‌كردووه و له راستیدا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 147 ساڵ، كاتێك مردووه.

"سۆدیمیجۆ" رۆژی 12/4/2017 ره‌وشی ته‌ندرووستی تێكچووه و براوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ته‌نها 6 رۆژ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و داوای كردووه بیگه‌ڕێننه‌وه ماڵه‌وه. دوای ئه‌وه‌یشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، جگه له هه‌ندێك حه‌ڵواو تۆزێك ئاو هیچی دیكه‌ی نه‌خواردووه. تا ماوه‌ی دوو رۆژ له ماڵه‌وه ماوه‌ته‌وه به‌و حاڵه‌وه و دوای ئه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ شتێك بخوات.
ئه‌و به‌هۆی ته‌مه‌ن درێژییه‌كه‌یه‌وه مه‌رگی هه‌ر 10 منداڵه‌كه‌كه‌ی و هه‌ر چوار ژنه‌كه‌ی و 10 كه‌سی دیكه له كه‌سوكاره نزیكه‌كه‌ی بینیووه.

ئه‌و جگه‌ره‌ی زۆر ده‌كێشاو تا دوا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرت، پێش مردنیشی گوتوویه‌تی" هۆكاری ته‌مه‌ن دریژییه‌كه بۆ "سه‌بر و ئارامی" گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، هه‌وه‌ها خه‌ڵكی خۆشیان ویستووه و ئاگایان له ژیانی هه‌بووه.

به گوێره‌ی تۆماره فه‌رمییه‌كانی له دایكبوون، به ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان ژنێكی فه‌ڕه‌نسی بووه به ناوی "جین كالمینت" كه له ته‌مه‌نی 122 ساڵیدا له ساڵی 1997 كۆچی دوایی كردووه.