ئه‌و قسه‌یه ئاشكرا بوو كه كریستیانۆ به ناوبژیوانی گوت
كریستیاتۆ له نێوان گێمه‌كان چۆته لای ناوبژیوانی یارییه‌كه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ده‌قی ئه‌و قسانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه كریستیانۆ كه دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به ناوبژیوانی بریتانی گوتبوو.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 3 ئایاری 2017، له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه له یارییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له خوله‌كی 10ـی گێمی یه‌كه‌م گۆڵێكی تۆمار كرد كه به‌شێك پێیانوابوو گۆڵه‌كه ئۆفساید بوو، ته‌نانه‌ت له نێو یاریگه‌ش به‌شێكی زۆر له هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ هاواریان ده‌كرد و گۆڵه‌كه‌یان به ئۆفساید وه‌سف ده‌كرد، ئه‌مه‌ش كریستیانۆی ناچار كرد كه له نێوان پشووی گێمه‌كان بچێته لای مارتن ئه‌تكینسۆنی ناوبژیوانی بریتانی و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ناوبژیوان به ته‌نیا وشه‌یه‌كیش وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
ماركا ده‌قی قسه‌كانی كریستیانۆی به‌م شێوه‌یه بڵاو كردۆته‌وه.
كریستیانۆ: به‌ڕێز مارتن به ڤیدیۆ سه‌یری گۆڵه‌كه‌ت كرده‌وه؟ بینیت خۆ هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو، من هیچ كارێكم نه‌كردووه.
ریال مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به هاتریكێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی برده‌وه و هه‌فته‌ی داهاتووش له یاری گه‌ڕانه‌وه دیسان به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.

