ژنێک به‌ خۆ رووتكردنه‌وه‌ى گەشتیارانی فڕۆکەخانەیەك تووشی شۆك دەکات

بەناو تێرمیناڵی فڕۆکەخانەیەك پیاسە و هاوار دەکات

K24 – هه‌ولێر:

بڵاوبوونەوەی گرته‌ى ڤیدیۆيى و وێنەی ژنێک كه‌ به‌ ته‌واوى خۆى رووتكردووه‌ته‌وه‌ و بەناو تێرمیناڵی فڕۆکەخانەیەك پیاسە و هاوار دەکات، گەشتیارانى  تووشی شۆك كردووه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌كه‌ش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووه‌.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژنەکە لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هاتسفییلد – جاکسەن لە ویلایەتی ئاتلانتای ئەمریکایە، به‌ بێ ئه‌وه‌ى هيچ پۆشاكێكى له‌به‌ردا بێت پیاسه‌ دەکات.

هاوكات بەدەنگی بەرزو قسەی نەشیاو به‌ خەڵك ده‌ڵێـ و هاوار دەکات، بەو هۆیەوە گەشتیارانی ئەو فڕۆکەخانەیە، تووشی شۆك دەبن.

پۆلیس ژنەکەى ده‌ستبه‌سه‌ر كردو بەگوێرەی زانیاری و راپۆرتەکان، ژنەکە دەگواننەوە بۆ نەخۆشخانە، تا پشکنینی بۆ ئەنجامبدرێت و کەیسەکە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.