به ڤیدیۆ، هیگواین و ئالڤێس شكستیان به مۆناكۆ هێنا
له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵی گۆنزالۆ هیگواین شكستی به یانه‌ی مۆناكۆ هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 ئایاری 2017، له یاریگه‌ی لویسی دووه‌م له ئیماره‌تی مۆناكۆ، یانه‌ی یوڤێنتۆس سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی له دژی مۆناكۆ تۆمار كرد.
له خوله‌كی 29 گۆنزالۆ هیگواین سوودی له ئه‌سیستێكی دانی ئالڤێسی به‌رازیلی وه‌رگرت و گۆڵی پێشكه‌وتنی یوڤی تۆمار كرد.
دواتر له گێمی دووه‌م، دیسان ئالڤێس له باڵی راسته‌وه تۆپێكی بۆ نێو ناوچه‌ی سزای مۆناكۆ به‌رز كرده‌وه و هیگواین گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م 2 گۆڵه كۆتایی هات.
بڕیاریشه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی مۆناكۆ بكات.
گۆڵی یه‌كه‌می یوڤێنتۆس
گۆڵی دووه‌می یوڤێنتۆس