بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری بڵاوكردەوە، كەشناسی رایگەیاندووە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی شەودا لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای دەكات سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بەتاینەتی لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و شەودا باران دەبارێت، لە ھەندێك كاتدا ئەگەری دروست بوونی ھەورە تریشقە ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی