مێسی ئێران بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
پێش ئه‌وه‌ی مێسی بارسێلۆنا ببینێت، په‌یامێك له كوردستان24 بڵاو ده‌كاته‌وه
ره‌زا په‌رستش، كوڕێكی 25 ساڵانی ئێرانییه كه به هاوشێوه‌ی مێسی بارسێلۆنا ناسراوه و له دوای كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، ئێستا له لایه‌ن مێسی بارسێلۆنا بانگهێشتكراوه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه ئێرانییه بۆ بینینی مێسی گه‌شتی ئیسپانیا بكات بۆ كوردستان24 ده‌دوێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 كه له كاتژمێر 8:00ـی هه‌موو شه‌وێك به كاتی باشووری كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت، مێسی ئێران له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ده‌دوێت و چیرۆكی خۆی و باوكی لێكچوونی به مێسی بارسێلۆنا ده‌گێرێته‌وه.