ئه‌و پیاوه‌ی به "شه‌ق" له منداڵێكی سووری ده‌دا و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه ده‌ستگیركرا
وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك له به‌رامبه‌ر پێدانی بڕێك پاره له‌و منداڵه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، پیاوێكی لوبنانی، به شه‌ق و زللـه، له منداڵێكی سووری ده‌دات و به‌كارهێنه‌رانیش ده‌ڵێن: "هێزی خۆی به‌و منداڵه تاقیده‌كاته‌وه".
پۆلیسی لوبنان رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه لوبنانییه ناوی "ج. ج"ه و به "ئه‌بو ریاز" ناسراوه، ئێستا ده‌ستگیركراوه، كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، له منداڵێكی سووری ده‌دات، كه وه‌ك په‌نابه‌رێك له لوبنان ده‌ژی.
وه‌ك پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌و منداڵه سوورییه له ناچاری به‌وه رازیبووه لێی بدرێت، چونكه ئه‌و پیاوه لوبنانیه له‌به‌رامبه‌ر لێدانه‌كه‌ی، بڕی 5 هه‌زار لیره‌ی لوبنانی داوه‌تێ، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 3.5 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پۆلیس باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و پیاوه دوو گرته‌ی ڤیدیۆیی لێدانی ئه‌و منداڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له كاتی لێدان له‌و منداڵه‌ش ته‌حه‌دای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لوبنان ده‌كات و ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی لوبنانی له كوێیه".
پۆلیسی لوبنان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، وێڕای ده‌ستگیركردنی ئه‌و پیاوه و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌وانه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن، كه له‌و كاره تێوه‌گلان و گرته ڤیدیۆییه‌كانییان تۆماركردووه.
#PT صورة تجمع بين الساديّة والبراءة وتوضح مصير كل من يتعرض للطفولة #قوى_الأمن pic.twitter.com/DtM7aJcf0T
— قوى الامن الداخلي (@LebISF) May 1, 2017
پۆلیسی لوبنان هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و پیاوه لوبنانییه‌ی له‌سه‌ر تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه