ژنێك له داخی هاوسه‌ره‌كه‌ی 7 هەزار دۆلار قووت دەدات
پزیشكان توانیویانه 5700 دۆلار ده‌ربهێننه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی كۆڵۆمبی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، لە ئەنجامی درووستبوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، نزیکه‌ی 7 هەزار دۆلاری ئەمریکی قووت ده‌دات، بۆ ئەوەی پاره‌كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بشارێتەوە.
خوان پاولۆ سیرانۆ، پزیشكی تایبه‌تی نەشتەرگەری، لە نەخۆشخانەی زانکۆی سانتاندەری ئیسپانی رایگەیاند، توانیویانە زیاتر لە 57 سەد دۆلاری لە ریخۆڵە و گەدەی ئه‌و ئافرەته ده‌ربهێنن.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و پارانه‌ی ئه‌و ژنه قووتیداوه، 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكین و ئه‌وان توانیویانه ته‌نها 57یان ده‌ربهێنن و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كه ماوه‌ته‌وه، 13 سه‌د دۆلاری دیكه‌یه، كه له گه‌ده ده‌رباز بووه و چووه‌ته ناو به‌شی كۆڵۆن له ریخۆڵه‌دا، ئه‌ویش له ده‌رچه‌ی كۆمه‌وه دێته ده‌ره‌وه.
کەناڵی (RCN)ی کۆڵۆمبی لە زاری ژنەکە بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژنەکە لە رۆژێکی پشووی دەچێتە سەیران، لە ئەنجامی فرۆشتنی کۆمەڵێک کەلووپەلی کارەبای ماڵەکەیان، لەگەڵ هاوسەرەکەی دەبێتە شەریان و بەو هۆیەوە زیاتر لە 57 سەد دۆلاری مێردەکەی دەپێچێتەوە و قووت دەدات.
سه‌رچاوه: میره‌ری به‌ریتانی