سه‌رتاشێك له سلێمانی به ئاگر قژی هاووڵاتیان چاك ده‌كات
پێنج بڕوانامەی سەرتاشینی ھەیە
K24 – ھەولێر
سه‌رتاشێك له هه‌رێمی كوردستان به ئاگر قژی هاووڵاتییان چاك ده‌كات.
نێچیر عه‌بدوڵڵا حوسێن تاوه‌گوزی به كوردستان24 رایگه‌یاند "ماوه‌ی حه‌وت ساڵه كاری پیشه‌ی سه‌رتاشین ده‌كات و پێنج بڕوانامه‌ی سه‌رتاشینی هه‌یه، له‌وانه بڕوانامه‌ی سه‌رتاشینی ژنان له ئیستانبوڵ و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رتاشینی پیاوان و هه‌روه‌ها سێ بڕوانامه‌ی دیكه‌ی سه‌رتاشین".
ئه‌و سه‌رتاشه له شاری سلێمانی، ڤیدیۆی سه‌رتاشین به ئاگر تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "وه‌ك حهزكردنێك ئه‌م پیشه‌ی هه‌ڵبژاردووه و به‌رده‌وام حه‌زی له داهێنان و جوانكاری ژنان و پیاوانه، به‌تایبه‌تی نوێخوازی لە پیشەكەیدا".