بارسێلۆنا 5 یاریزانی بۆ گواستنه‌وه ده‌ستنیشان كردووه
سه‌رجه‌میان ئه‌ستێره و یاریزانی كاریگه‌ری یانه‌كانیان
دوای ماڵئاواییكردنی بارسێلۆنا له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك، له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌شی له‌سه‌ره، بۆیه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌رگه‌ی خه‌زینه‌ی خۆی به‌ڕووی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌دا كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6 ئایاری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا 5 یاریزانی خستۆته سه‌رووی هه‌موو ئامانجه‌كانی كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان له شوێن و هێڵێكی جیاوازی یاریگه یاری ده‌كه‌ن.




