منداڵان بە كشتوكاڵ و بەرھەمە ناوخۆییەكان ئاشنا دەكرێن
K24 - ھەولێر
له هه‌رێمی كوردستان و پیش‌تر له پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا، وانه‌ی كشتوكاڵ هه‌بوو، ئیستا ئه‌و وانه‌یه نه‌ماوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی سه‌ره‌تایی ئاشنای سروشت و كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنان بكات، منداڵان بانگهێشتی كێڵگه كشتوكاڵیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كات تاوه‌كو به چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنان و به‌خێوكردنی رووه‌ك و ئاژه‌ڵان ئاشنایان بكات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت ئامانج له‌و كاره خۆشه‌ویستكردنی كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆیه لای مندالان.