ميريام فارس بۆ شه‌وه ئاهه‌نگێك دێته سلێمانى
سه‌ره‌ڕاى قه‌يرانى دارايى و باسكردن له خراپى گوزه‌رانى هاووڵاتيان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى قه‌يرانى دارايى و باسكردن له خراپى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و نه‌مانى پاره له گيرفانى خه‌ڵكدا له شارى سلێمانى, ميوانخانه‌يه‌كى ئه‌و شاره ژنه گۆرانيبێژى لوبنانى ميريام فارس بۆ شه‌وه ئاهه‌نگێك بانگهێشتى سلێمانى ده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان, ئاهه‌نگه‌كه شه‌وى 18ى ئه‌م مانگه له ميوانخانه‌ى گراند ميلينيۆم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پليتى به‌شداريكردن له ئاهه‌نگه‌كه سێ ئاستى هه‌يه و ئاستى يه‌كه‌مى 350 دۆلاره و ئاستى دووه‌مى 250 دۆلار و ئاستى سێيه‌مى 150 دۆلاره.
بانگهێشتكردنى ئه‌و ژنه گۆرانيبێژه له كاتێكدايه, باس له هه‌بوونى قه‌يرانى دارايى له هه‌رێمى كوردستان و خراپى گوزه‌رانى خه‌ڵك له شارى سلێمانى ده‌كرێت.
