یەكێتی و گۆڕان پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن
كۆبوونەوەی سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دەستیپێكرد
K24 - سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەستیپێكرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ بكەن.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "شاندی یەكێتی پێكھاتوون لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، حاكم قادر حەمە جان، عیماد ئەحمەد، رەفعەد عەبدوڵڵا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ. ھەروەھا شاندی گۆڕان لە عومەری سەید عەلی، محەمەد تۆفیق رەحیم، عوسمان حاجی مەحموود، ئیسماعیل نامیق".
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی و گۆڕان باسیش لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و دەست لەكاركێشانەوەی سەردار قادر لەو پۆستە دەكرێت".
راشیگەیاند: "یەكێتی پڕۆژەكەی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دەداتە بزووتنەوەی گۆڕان".



