ئابڕوچوونێكی سێكسی له داڤید جه‌یمس ئاشكرا ده‌بێت
به گوێره‌ی سه‌رچاویه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئابڕوچوونێكی سێكسی له‌سه‌ر داڤید جه‌یمس گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ئاشكرا بووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 ئایاری 2017، ئاشكرای كردووه كه داڤید جه‌یمس له كاتی به‌كارهێنانی سكایپ و له گه‌رمه‌ی گفتووگۆیه‌كی سێكسی دا سه‌رجه‌م ئه‌و قسه و دیمه‌نانه‌ی له كاتی به‌كارهێنانی سكایپ به نهێنی و دزییه‌وه تۆمار كراون.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م دیمه‌نه تۆماركراوه‌ی داڤید جه‌یمس له لایه‌ن گرووپێكه‌وه پلانی بۆ دارێژراوه و به مه‌به‌ستی ئابڕووبردنی ئه‌م كاره‌یان كردووه.
ئه‌م رووداوه‌ی جه‌یمس یه‌كه‌مجار نییه و پێشتریش چه‌ندان كه‌سایه‌تی ناسراوی دیكه بۆته قوربانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.
له ماوه‌كانی رابردوو دوو وه‌رزشكاری دیكه‌ی ناسراوی بریتانی تووشی هه‌مان كێشه بوون یه‌كێكیان (لویس سمیس) پاڵه‌وانی ئۆڵمپیك بوو، دووه‌میان (ئه‌میر خان) پاڵه‌وانی زۆرانبازی له گرته‌یه‌كی ئابرووبه‌ری تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره بوون.