باری كەشوھەوا راگەیەندرا
K24- ھەولێر
كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی بۆ 48 كاتژمێر راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی شارەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە ھەور، لە ھەندێك ناوچەش ئاسمان نیمچە ھەوردەبێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی لە راپۆرتەكەی كەشناسی ئاشكرا كراوە، سبەی ئاسمانی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت.
