بۆ بەرگریکردن لە گوندەکەیان ئافرەتان چەکیان هەڵگرتووە
بە رۆژ دەخەون و شەو گوندەكەیان دەپارێزن
K24 - ھەولێر
تارمایی ترس و دڵەڕاوکێ هێشتا لە سیمای ئەو خەڵکە ماوە کە پێشووتر لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون، ئێستاش ناوچەکانیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، ئەم ترس و دڵەڕاوکێیەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لە ئافرەتانی گوندێکی نزیك حەویجە بە رۆژ بخەون و بە شەویش تا بەیانی ئێشک بگرن بۆ ئەوەی کارەساتی کوشتن و وێرانکردنی ماڵەکانیان لە لایەن چەكدارانی داعش دووبارە نەبێتەوە.