نوێترین لێدوانه‌كانی زێدان پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و ده‌ڵێت: ئێمه بیر له ئه‌نجامی رابردوو ناكه‌ینه‌وه و بۆ بردنه‌وه ده‌چینه یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 ئایاری 2017، پرێس كۆنفرانسێك بۆ زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه ساز كرا، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید، زیزۆ له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا، رایگه‌یاند كه ئێمه ده‌چینه یاریگه‌ی ڤێسێنتی كالدیرۆن و به ئه‌نجامێكی باشیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
زێدان ده‌شڵێت: نزیكه‌ی 9 مانگ ده‌بێت هه‌ر 3 رۆژێك جارێك ئێمه یارییه‌كمان كردووه، له ئه‌نجامه‌كانیش رازیم و پێموایه سبه‌ی ئێمه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه خۆمان بسه‌لمێنین.
زێدان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دوو بردنه‌وه‌كه‌ی ئێمه له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی پێشوو به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆته رابردوو، ئێمه ته‌نیا بیر له سبه‌ی ده‌كه‌ین.
له باره‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانی، زیزۆ ده‌ڵێت: پیپی هێشتا به ته‌واوه‌تی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و رافایل ڤارانیش بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه، دڵخۆشیشم به ناچۆ فێرناندێز كه ده‌توانێت له هه‌ر لایه‌كی به‌رگری پێویستیم پێی هه‌بێت ده‌توانێت یاری بكات.
له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ سبه‌ی چوارشه‌ممه، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی هاوشاری ده‌كات، له یاریی چوون یانه شایانه‌كه به هاتریكێكی كریستیانۆ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو.