به ڤیدیۆ... بۆ یه‌كه‌مجار ناوبژیوانێك كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌زر ده‌كرێـته‌وه

له یارییه‌كی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی سكۆتله‌ندا، له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا، ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست كارتێك سوور به ڕووی ناوبژیوانی سه‌رهێڵ به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا له كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانی گۆشه، ناوبژیوانی سه‌رهێڵ تووشی رشانه‌وه‌یه‌كی له ناكاو دێت، به‌ڵام ناوبژیوان ناوه‌راست واده‌زانێت ناوبژیوانی سه‌رهێڵ گاڵته ده‌كات، بۆیه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی ئه‌م ره‌فتاره كارتێكی سوور به ڕوویدا به‌رز ده‌كاته‌وه.
بۆ بینینی دیمه‌نه‌كه، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه.