ڤيديۆ.. نمايشه‌ گه‌وره‌كه‌ى كۆشكى كرملين ببينه‌

سوپاى رووسيا نمايشێكى سه‌ربازى فراوانى له‌ به‌رده‌م كۆشكى كرملين ئه‌نجامدا.

K24 – هه‌ولێر:

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن، سوپاى رووسيا نمايشێكى سه‌ربازى فراوانى له‌ به‌رده‌م كۆشكى كرملين ئه‌نجامدا.

نمايشه‌كه‌ تايبه‌ت بوو به‌ 72 ساڵه‌ى سه‌ركه‌وتنى رووسيا به‌سه‌ر نازييه‌كاندا له‌ شه‌ڕى دووه‌مى جيهاندا (1941 - 1945).

له‌ نمايشه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌شێك له‌ تواناى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها 10 هه‌زار و 100 زرێپۆش و 72 فڕۆكه‌ى جه‌نگى تێيدا به‌شدار بوون.

به‌شێك له‌ پرۆڤه‌ى نمايشه‌كه‌: