پۆلیس فریای "میسی ئێران" ده‌كه‌وێت
به‌ده‌ست هه‌وادارانه‌وه گیرده‌خوات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌زا په‌رستش، ئه‌و گه‌نجه ئێرانییه‌ی كه هاوشێوه‌ی لیۆنێل میسی ئه‌ستێری تۆپی پێی ئێران و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانییه، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌واداران بۆ گرتنی وێنه له‌گه‌ڵیدا، پۆلیسی ئێران فریای ده‌كه‌وێت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه زۆره‌ی هه‌واداران بۆ وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ "میسی ئێران" پۆلیسی ناچاركرد به‌هانایه‌وه بچێت و خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ببه‌نه بنكه‌ی پۆلیس، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌واداران بڵاوه ده‌كه‌ن.
ناوبانگی ئه‌و گه‌نجه ئێرانییه، به‌ر له چه‌ند مانگێك ده‌ستیپێكرد، ئه‌و كاته‌ی وێنه‌یه‌كی به درێسی ژماره‌ی 10ی به‌رشلۆنه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌گیرێت.
دوای وێنه‌كه، ره‌زا قژی هاوشێوه‌ی میسی چاككرد و ریشی هێشته‌وه، به جۆرێك له ئێستادا به رێژه‌یه‌كی زۆر له میسی راسته‌قینه ده‌چێت و به‌و هۆیه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك، له شه‌قام و بازاڕه‌كاندا، داوا ده‌كه‌ن وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا بگرێت.

ره‌زای ته‌مه‌ن 25 ساڵان، باس له‌وه ده‌كات، ئێرانییه‌كان به "میسی ئێران" ناوی ده‌به‌ن و داوای لێده‌كه‌ن، له هه‌موو جووڵه و ههڵسووكهوتێكیدا، لاسایی میسی ئه‌رجه‌نتینی بكاته‌وه.
له ئێستادا ره‌زا، واده‌ی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی داناوه، كه پێشتر داوای لێكراوه و چه‌ند گرێبهستێكیشی پێشكه‌شكراوه بۆ ئه‌وه‌ی مۆدێل و نمایشكاری جلوبه‌رگ كار بكات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به نیازه له تۆپی پێشدا هه‌وڵی لاساییكردنه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی میسی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر لاسایی ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه بكاته‌وه.