پياوێك 200 كه‌س به كرێ ده‌گرێت بۆ به‌شداريكردن له زه‌ماوه‌نده‌كه‌ى
هه‌وڵى خه‌ڵه‌تاندنى هاوسه‌ره‌كه‌ى داوه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى چين پياوێكيان ده‌ستگيركرد، كه هه‌وڵى خه‌ڵه‌تاندنى هاوسه‌ره‌كه‌ى دابوو، به‌وه‌ى 200 كه‌سى به‌كرێ گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌يان بكه‌ن و واى پيشانده‌ن كه خزمى زاوان.
سايتى بى بى سى بڵاويكرده‌وه، كه‌سوكارى ژنه‌كه، گومانيان له‌و كه‌سانه كردووه، كه خۆيان وه‌ك كه‌سوكارى زاوا ناساندووه، به‌ڵام هيچيان له باره‌يه‌وه نه‌زانيوه و نه‌شيان ناسيوه.
گومانه‌كان له‌وه‌دا زۆرتر بوون، كه باوكى زاوا ئاماده‌ى ئاهه‌نگه‌كه نه‌بووه.

كه‌سوكارى بووكه‌كه بۆيان ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ى بانگهێشت كراوون، هيچ نزيكايه‌تى و خزمايه‌تييه‌كيان له‌گه‌ڵ ماڵى زاوا نييه. به‌ڵكو بۆ قه‌ره‌باڵغكردنى ئاهه‌نگه‌كه، زاوا بۆ هه‌ر كه‌سێك 80 يوان (12 دۆلار)ـى پێداوون و له ئاهه‌نگه‌كه خۆيان به كه‌سوكارى زاوا ناساندووه.
بوكه‌كه بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى چين وتويه‌تى: تێناگه‌م بۆچى په‌ناى بۆ ئه‌و كاره بردووه، ئه‌مه سێ ساڵه ده‌يناسم هيچ شتێكى نامۆم لێ به‌دى نه‌كردووه، راسته ئێمه له دوو چينى كۆمه‌ڵايه‌تى جياوازين، به‌ڵام پێويستى نه‌ده‌كرد، ئه‌و فێڵه بكات.
