له كاتی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا پێشكه‌شكاره‌كه مه‌تاره‌یه‌ك ئاو پێشكه‌شی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات
"مه‌تاره‌كه له بیلارووسیا زۆر پیرۆزه "
K24 - هه‌ولێر:
له كاتی چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی "ONT" بیلارووسی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه "مهتارهیهكی ئاو" ده‌رده‌هێنێت و ئاو پێشكه‌شی سه‌رۆكی سووریا ده‌كات.
دیداره‌كه رۆژی سێ شه‌ممه9/5/2017 سازكراوه و به بۆنه‌ی 72 ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كیتی سۆڤییه‌تی پێشوو به‌سه‌ر نازییه ئه‌ڵمانییه‌كاندا، پێشكه‌شكاری دیداره‌كه " مهتارهیهكی ئاو" ده‌رده‌هێنێت و ده‌ڵێت "ئه‌م مه‌تاره پیرۆزه، ئه‌مه سیمبوولی سه‌ركه‌وتنمانه به‌سه‌ر نازییه‌كاندا، ئه‌مڕۆش بیره‌وه‌ری ئه‌و رۆژه‌یه "رۆژی سه‌ركه‌وتن" باوباپیرانمان ئاویان له‌م مهتارانهدا هه‌ڵده‌گرت و ده‌پاراست، ئه‌مه پیرۆزترینه لامان، من داوام له هاوكاره‌كانم كرد له یه‌كێك له سه‌رچاوه‌ی ئاوه پیرۆزه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق "فیجه" پڕی بكه‌ن له ئاو، ئه‌مڕۆش وه‌ك سیمبولێك ئه‌م ئاوه پێشكه‌شی ئێوه ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكاره‌كه ده‌ڵێت" مه‌تاره‌كه له بیلارووسیا و ئاوه‌كه له سووریا، له‌و سه‌رچاوه‌یه پڕكراوه كه تیرۆریسته‌كان 3 جار كۆنترۆڵیان كردبوو، وه‌ك ده‌زانن ئاو هیمای ژیانه، هیوادارم ئه‌و ئاشتییه‌ی ماوه‌یه‌كی دریژه چاوه‌روان ده‌كرێت باڵ به‌سه‌ر ئه‌م خاكه به ههشتییهدا بكێشێت، خوا بتانپارێزێت".
دواتر به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاره‌كه له ئاوه‌كه ده‌خۆنه‌وه‌و سه‌رۆكی سووریا ده‌ڵێت" ئاو نیعمه‌ت و به‌خشنده‌یی خودایه، به‌ڵام ئه‌و ئاوه‌ی كه له له سه‌رچاوه‌ی ئاوی "فیجه" هێناوته،بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌رێننه‌وه بۆ ماڵه‌كانی دیمه‌شق، خوێنی جه‌نگاوه‌ره سوورییهكانیشی تیكه‌ڵاو بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" به‌هۆی گه‌مارۆی تیرۆریسته‌كانه‌وه، ملیۆنان كه‌س له‌م نیعمه‌ته بێبه‌ش ببوون، ئه‌م ئاوه به هیوای ئه‌وه‌وه ده‌خۆمه‌وه كه خوێنی پاڵه‌وانه‌كانی سووپای سووریا به فیڕۆ نه‌ڕوات، هه‌روه‌ها ئاو و كاره‌با و ئارامی بۆ هه‌موو ماڵه‌كانی سووریا بگه‌رێته‌وه".