به‌ڕێوه‌به‌ری FBI له هه‌واڵی به‌په‌له‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانه‌وه زانیوویه‌تی له پۆسته‌كه‌ی لادراوه
تره‌مپ: شێوازی مامه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ نامه ئه‌لیكترنییه‌كانی هیلاری كلینتۆن هۆكاری لادانه‌كه‌یه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
كێ زانیوویه‌تی، به هه‌واڵی به‌په‌له‌ی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان به‌رپرسێكی باڵا له كاره‌كه‌ی دوورخرابێته‌وه‌و خۆیشی ئاگای له‌وه نه‌بووبێت؟.
به‌ڵام جیمس كۆمی، به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI) له كاتێكدا قسه‌ی بۆ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی ئۆفیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی كردووه، له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه بریاری دوورخستنه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی زانیووه.
له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره كارانه‌ش ته‌نها له سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دووباره ببنه‌وه، ئه‌و پیره ملیاردێره‌ی له‌وه‌ته‌ی گه‌یشتووه‌ته ناو كۆشكی سپی به بڕیاره له ناكاوه‌كانی هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه.
كۆمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ده‌كرد كه ئۆفیسی فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا و تێوه‌گلان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كاریان تێدا ده‌كرد.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی ئه‌مریكی نووسیوویه‌تی" كاتێك كۆمی هه‌واڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆن بینیووه، وای زانیووه گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌و باوه‌ڕی به‌و هه‌واڵه نه‌كردووه تا چووه‌ته ئۆفیسه‌كه‌ی ته‌نیشتی و ئه‌و كاته زانیوویه‌تی تره‌مپ قه‌ڵه‌می به چاره‌نووسی پۆسته‌كه‌یدا هێناوه‌و له كاره‌كه‌ی لادراوه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی FBI ده‌ڵێت " كۆمی تووشی شۆك بوو، به راستی زۆر له ناكاو بوو بڕیاره‌كه".
به‌ڵام واشنتۆن بۆ بڕیاره شۆكهێنه‌ره‌كه‌ی پاساوی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند" تره‌مپ به‌هۆی شێوازی مامه‌ڵه‌ی كۆمی له‌گه‌ڵ دۆسسێی ئابڕوچوونی نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هیلاری كلینتۆنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌و گه‌روه به‌رپرسه‌ی FBI له كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه. به‌ڵام دیموكراته‌كان بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ـیان به بوونی هۆكاری سیاسی ناوبردووه.