ئه‌مریكا هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی توركیا ده‌دات
"ئه‌گه‌ر بینرا ئه‌و چه‌كانه دزه‌یان پێكراوه بۆ شوێنی دیكه، ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات، توڕه‌یی توركیا هیوربكاته‌وه‌و ئه‌و به توندی ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی " پێكهاته‌یه‌ك له كورد و عه‌ره‌به‌كان" هه‌یه‌تی، بگۆڕێت و دڵنیایی زیاتری بۆ درووست بكات.
بۆیه پێده‌چێت واشنتۆن هه‌وڵی زیاتر دڵنیاكردنه‌وه‌ی توركیا و ره‌واندنه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه‌ی بدات، چونكه دۆناڵد تره‌مپ، راسته‌وخۆ بڕیاری پڕچه‌ككردنی كورده‌كانی به‌و شانده پایه بڵنده‌ی توركیا گوتووه كه سه‌ردانی واشنتۆنیان كردووه.
له لێدوانێكی مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا كه ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه له‌وباره‌وه قسه‌ی كرد و پێده‌چێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بێت گووتی " پێویسته جیاوازی له نێوان، چه‌كداره عه‌ره‌به‌كانی ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل " یه‌په‌گه" بكرێت".
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پاش لێدوانی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بوو كه رایگه‌یانبوو" ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه، ته‌نها به گوێره‌ی پێویستی چه‌كداره كورد و عه‌ره‌به‌كانی به‌شداربووی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه ده‌بێت" ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی توڕه‌یی توركیا ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه هیچ رۆژێك له رۆژان ناتوانن ئه‌و چه‌كانه دژی توركیا به‌كاربهێنن.

ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مریكیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن" دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه ده‌درێت كه ده‌مێننه‌وه، راوێژكاره ئه‌مریكییه‌كانیش چاودێری ئه‌و چه‌كانه ده‌كه‌ن كه به كورده‌كان دراوه، تا دڵنیابن له كوێدا و بۆچی به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر زانرا به‌شێك له‌و چه‌كانه دزه‌ی پێكراوه بۆ شوینێكی دیكه و به خراپی كه‌ڵكیان لیوه‌رگیراوه، ئه‌وكات ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی راده‌گرێت".
چاوه‌ڕوانی ئه‌وش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا زیاتر توركیا هێوربكاته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی بۆ جه‌نگی ره‌ققه دیاری ده‌كرێن له عه‌ره‌به‌كانی ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی بن. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌وباره‌وه ده‌ڵێت " دوای ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه، شه‌ڕڤانه كورده‌كان كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان ناكه‌ویته ده‌ست، به‌ڵكو پێویسته ره‌ققه و خاكه رزگاركراوه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ فه‌رمانره‌وایه‌تی خه‌ڵكی شاره‌كه، كه عه‌ره‌به سوورییه‌كانن و پێشبینی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له‌و ناوچانه‌دا ناكه‌ین".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه،( دۆشكه و چه‌كی ئۆتۆماتیكی و هاوه‌ن و چه‌كی دژه تانك و زرێپۆش و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌ندازه‌ییی جه‌نگ به چه‌كداره كورد و عه‌ره‌به‌كانی ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌دات.