یانه‌ی داڵكوردی سویدی ئه‌كادیمیایه‌ك له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
یانه‌ی داڵكوردی سویدی به فه‌رمی یه‌كه‌مین ئه‌كادیمیای خۆی له عێراق و كوردستان له هه‌ولێر كرده‌وه، ده‌رگای ناوتۆماركردنیش بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌و ئه‌كادیمیایه كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 ئایاری 2017، داره‌وان حه‌مه شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌كادیمیای داڵكورد له هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه رۆژی 14ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به تۆماركردن ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی به‌و ئه‌كادیمیایه ده‌كه‌ن.
داره‌وان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌كادیمیایه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای داڵكوری سویدی ده‌بێت و له لایه‌ن چه‌ندان راهێنه‌ر و یاریزانی ناسراوی كوردستان و عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه زۆرینه‌یان له بواری زانستی مه‌شق و راهێنان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆران.
ئه‌كادیمیایه‌كه به گوێره‌ی ته‌مه‌نی یاریزانان بۆ سه‌ر 5 ئاست دابه‌شبووه
ئاستی یه‌كه‌م: 6 تا 8 ساڵ
ئاستی دووه‌م: 8 تا 10 ساڵ
ئاستی سێیه‌م: 10 تا 12 ساڵ
ئاستی چواره‌م: 12 تا 14 ساڵ
ئاستی پێنجه‌م: 14 تا 16 ساڵ.
ئه‌م ئه‌كادیمیایه سه‌ر به یانه‌ی داڵكوردی سوێدییه كه له بنه‌ڕه‌تدا به نێوی كورد دامه‌زراوه و له ئێستادا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته خولی نایابی تۆپی پێی سویدی.
