سیمیۆنی پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان، هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت

ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت

به‌ فه‌رمی دیێگۆ گۆدینی به‌رگریكاری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به‌ ناوبژیوان بۆ 3 یاری داهاتووی له‌ لالیگا سڕ كرا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 10 ئایاری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، به‌ فه‌رمی دیێگۆ گۆدینی به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی به‌هۆی قسه‌ وتن به‌ ناوبژیوان بۆ 3 یاری داهاتووی سڕ كراوه‌.

دیێگۆ گۆدین له‌ دوایین یاری یانه‌كه‌ی له‌ لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار له‌ خوله‌كی 92 كارتی سووری به‌ روویدا به‌رز كرایه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ربكرێت ده‌چێته‌ لای ناوبژیوان و پێی ده‌ڵێت: (ئێوه‌ خراپن، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ببینن، پێویسته‌ عه‌ینه‌ك له‌ چاو بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، دیێگۆ گۆدین به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ دوو یاری داهاتووی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌ لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ریال بێتیس و ئاتڵێتیك بلباو بێبه‌ش ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كی ده‌ستپێكی وه‌رزی داهاتووش ناتوانێت یاری بكات.

دیێگۆ گۆدینی به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
دیێگۆ گۆدینی به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید