نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر: هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه له هه‌رێمى كوردستان قبوڵ ناكرێن
سه‌فين دزهيى: هه‌رێمى كوردستان بێده‌نگ نابێت.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به قبوڵنه‌كراو وه‌سفده‌كات و ده‌شڵێت: په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌وروپادایه.
دوای ئەوەی رەزا ئاڵتون ئەندامی كۆنسەی سەركردایەتی كۆما جڤاكێ كوردستان كەجەكە ھەڕەشەی ئەوەی كرد، لەمەودوا شەڕی چەكداری دەھێننە ناو ھەرێمی كوردستان ناڕەزاییەكی زۆری لێكەوتەوە و لە نوێترین كاردانەوەشدا وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت ئەمە تیرۆرە و لە ئەگەری وەھا كارێكیشدا وەڵاممان دەبێ ھاوكات نوێنەری یەكێتی ئەورووپا لە ھەرێمی كوردستان دەڵێ ئەمە ھەڕەشەیە و قبوڵی ناكەین.
پێشتر ره‌زا ئاڵتون، ئه‌ندامى كۆنسهى سه‌رۆكايه‌تى كه‌جه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو، چيديكه په‌كه‌كه ده‌ست ناپارێزێت و له سنوورى هه‌رێمى كوردستاندا هێرشده‌كاته سه‌ر ناوه‌نده ئابوورييه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيا.