به‌ڤیدیۆ.. ئاشكرا بووه كه تۆرێس قسه‌ی به خۆشهوترین كه‌سی كریستیانۆ گوتووه
كریستیانۆ به توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه
ماڵئاواییكردنی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ چواره‌مجار له‌سه‌ریه‌ك له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دواخۆیدا هێنا، دیارترینیان مشت‌ومڕ و به‌گژداچوونی تۆرێس و كریستیانۆ بوو.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11 ئایاری 2017، شه‌ڕه‌قسه‌كه‌ی نێوان فێرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالیان كردبووه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان، هه‌ریه‌كه‌یان و به جۆرێك لێكدانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی نێوان ئه‌م دوو یاریزانه‌یان كرد بوو، به‌ڵام ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تۆرێس قسه‌ی ناشیرینی به دایكی كریستیانۆ گوتووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیاش، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه گفتووگۆیه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه.
تۆرێس: تۆ كه‌سێكی گه‌مژه و نمایشكارێكی و هیچی تر.
كریستیانۆ: له چامپیۆنزلیگ حاڵتان جوانه هه‌ی هیچ و پووچ تۆ بڕۆ ماڵه‌وه.
دواتر كۆنێت شاكیری ناوبژیوان یارییه‌كه له‌یه‌كتری جیاكردوونه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه‌ی ئاسایی كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئه‌م شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان نێوان تۆرێس و كریستیانۆ بۆ سه‌رده‌می پرێمه‌رلیگیش ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌وكات یارییان بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كرد كه له‌وێش یانه‌كانیان ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی یه‌كتر بوون.