به ڤیدیۆ.. به هۆی ئه‌م رووداوه‌ی هاتووچۆ شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا
رووداوه‌كه به‌هۆی كامێراكانی چاودێری تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی رووداوێكی هاتووچۆ و خێرایی تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – كه‌ركووك و له نزیك گوندی دۆڵه به‌كره، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك گیانی له ده‌ستدا.
وه‌ك ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر، بڵاویكردووه‌ته‌وه، تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، به خێراییه‌كی زۆر له دواوه له بارهه‌ڵگرێكی بچووك ده‌دات.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له كامێراكانی چاودێری ده‌رچووه، كاتێك تانكه‌ری سووته‌مه‌نییه‌كه له دواوه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه بچووكه‌كه ده‌دات، راسته‌وخۆ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
وه‌ك گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.